وێنەیەکی حەوزەکە. فۆتۆ: قایمقامیەتی دەربەندیخان
چیتر بێئاو نابن
ئاوی کانیاو دەگەیەنرێتە زیاتر لە 100 ماڵی بانی خێڵان
964+
ژووری هەواڵ
حەوزی گلدانەوەی ئاو لە گوندی بانی خێڵان دروستکرا و ئاوی کانیاو دەگەیەنرێتە زیاتر لە 100 ماڵ و بەمە کێشەی بێئاویان نامێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 1.1.2024، سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، پێشتر لە رێگەی پرۆژەیەکی کۆن کە لە ساڵی 90ـەکان دروستکرابوو، ئاو بۆ ئەو 100 ماڵە دابین دەکرا و کێشەیان هەبوو، بەڵام ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر کراوە.
ئەو دەرخستەیەی کە بۆ دروستکردنی حەوزەکە کراوە، 27 ملیۆن دینار بووە، بەڵام بە وتەی قایمقامی دەربەندیخان ئەوان بە هەمان دیزاین و تایبەتمەندی حەوزەکەیان بە هەشت ملیۆن دینار تەواو کردووە.
دروستکردنی حەوزەکە نزیکەی مانگێکی خایاندووە و لەسەر بودجەی قایمقامیەتی دەربەندیخان دروستکراوە.
گوندی بانی خێڵان دەکەوێت قەزی دەربەندیخان و نزیکەی 200 ماڵی تێدایە.