ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی. وێنە:964+
کاتە جیاوازەکانی ساڵی نوێ لەجیهان
لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق 23 وڵاتی دیکە پێشوازیان لە ساڵی نوێ کرد
964+
فەهمی نەبی
هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ 23 وڵاتی دیکە لەیەک کات پێشوازی لەساڵی نوێ دەکەن، لەوانە لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا و تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکە.
بەهۆی جیاوازی کات لە چەند وڵاتێکی دیکە بە کاتی جیاواز پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن.
یەکەم شوێن کە ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی گێڕا دوورگەی کیریباتی ئایسلاند بوو، کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ ساڵ گۆڕا.
کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ نیوزلاند و پێنج وڵاتی دیکە سەری ساڵیان پیرۆزکرد.
کاتژمێر 3:00ی دوای نیوەڕۆ لەبەشێکی روسیا و حەوت شاری دیکە ساڵ گۆڕا.
کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئوستورالیا و شەش شاری دیکە ساڵی 2024 هات، بەڵام لەبەشێکی دیکەی هەرێمەکانی ئوستورالیا کاتژمێر 5:00 ساڵی نوێ پیرۆزکرا.
کاتژمێر 6:00 لە یابان و کۆریا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئاسیا.
کاتژمێر 7:00 لە چین و تایلەند و چەند وڵاتێکی دیکە.
کاتژمێر 8:00 لە ئیدۆنیسیا و چەند وڵاتێکی دیکە.
کاتژمێر 9:00 لە بەنگلادیش.
کاتژمێر 10:00 لە پاکستان و 9 وڵاتی دیکە.
کاتژمێر 11:00 لە ئازەربایجان.
کاتژمێر 11:30 لە ئیران ساڵ گۆڕا.
دوا وڵات کە ساڵی لێ بگۆڕێت ئەمریکایە سبەی کاتژمێر 3:00ی دوای نیوەڕۆ ساڵ دەگۆڕێت.