ئەو رۆژەی دوو گۆڵی کرد

“بارسێلۆنا رۆژی منی دروست کرد”

964+

سۆما حه‌كیم زاده‌

جود بێلینگهام باشترین یاریزانی نیوەی یەکەمی وەرزی ریال مەدرید بوو بە دوورییەکی زۆر لە یاریزانەکانی دیکە، بۆ ئه‌مه‌ش یاریزانه‌كه‌ ده‌ڵێت، یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ منی برده‌پێشه‌وه‌.

یاریزانەکە توانی لە 21 یاری فەرمیدا 17 گۆڵ تۆمار بکات و 5 ئەسیست بکات، هاوکات لە پێشەنگی ریزبەندی گۆڵکارانی لالیگاشدا بوو.
لە خولی ئیسپانیاش 13 گۆڵی تۆمارکردووە و دوو ئەسیستیشی کردووە.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا کەم کەس چاوەڕێی ئەوە بوون جود سەرەتایەکی وا درەوشاوەی لە ریال مەدرید هەبێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە باشترین ساتەکانی ساڵی 2023، ئەستێرە ئینگلیزەکە لە وەڵامدا وتی: یاری ی کلاسیکۆ باشترین یادەوەریی منە بۆ ساڵی 2023، یارییەکی زۆر قورس بوو و دوو گۆڵم تۆمار کرد، ئەو گۆڵانەی کە یارمەتیدەر بوون بۆ بردنەوەی یارییەکە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “بەڕاستی رۆژێکی گەورە و لەبیرنەکراو بوو”.

بێلینگهام لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆ ساڵی 2024 هەموو جامەکانم دەوێت، لالیگا، چامپیۆنزلیگ، جامی سوپەری ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا.

بێلینگهام ده‌ڵێت، ئاواتەخوازم لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2024دا پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنم، دەمەوێت بەردەوام بم لە درەوشاوەیی بۆ ریال مەدرید و چێژ لە یاریکردن بۆ گەورەترین تیپی جیهان وەربگرم.

وتیشی، یاریکردن بۆ ئەم تیپە هەستێکی نایابی هەیە.

لێدانە سزاکان بۆ بێلینگهام دابنێن

لێدانە سزاکان بۆ بێلینگهام دابنێن