زیاتر لە 24 تۆن کاڵەک و باینجان دەستیبەسەردا گیرا

964+

توانا نەقی

لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ لە ناحیەی بیارە توانراوە دەستبگیرێت بەسەر زیاتر لە 24 تۆن کاڵەک و باینجان کە شیاونەبوون بۆ خواردن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە بڵاویکردەوە، لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی بیارە بە هاوکاری ئاسایش دەست بەسەر ئەو خواردنانەدا گیراوە.

دەشڵێت، بڕی 17 تۆن کاڵەک لەگەڵ حەوت تۆن و 160 کیلۆ گرام باینجان دەستیبەسەردا گیراوە.

ئەو بڕە زۆرە باینجان و کاڵەکە شیاوی خواردن نەبوون و دەستیبەسەرداگیراوە.