بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری

ئەمریکا 73 ملیۆن دۆلار دەدات بە عێراق

964+

ژووری هەواڵ

ئەمریکا بڕی 73 ملیۆن دۆلار دەدات بە عێراق، باڵیۆزی ئەو وڵاتەش دەڵێت، مەبەست لە پێدانی ئەو پارەیە باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانە.

ئەلینە رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ئەمریکا بۆ پشتگیری عێراق لەژێر پرۆگرامی “عێراق پێکەوە” بڕی 73 ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بە حکومەتی عێراق.

ئەمریکا دەیەوێت عێراق بەو پارەیە هاوکاری کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگا ناوخۆییەکان بکات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، رۆمانۆسکی وا دەڵێت.

“حکومەتی عێراق ئامانجی ئەوەیە پشتگیری لە کۆمەڵگا و حکومڕانی ناوخۆ بکات، کە ئەوەش بابەتێکی گرنگی نێوان ئەمریکا و عێراقە”، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق وا دەڵێت.

لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا، ئەمریکا لە عێراق سێ ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری بۆ کاری مرۆیی خەرجکردووە.

بە وتەی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئەو سێ ملیار و 400 ملیۆن دۆلارەی بەخشراوە بە ئاوارەکان بۆ نزیکەی یەک ملیۆن و 200 هەزار ئاوارە بووە.

"لە عێراق زیاتر لە سێ ملیار دۆلارمان بۆ کاری مرۆیی بەخشیووە"