زیادی کردووە

عێراق دووه‌م هه‌نارده‌كاری نه‌وته‌ بۆ ئه‌مریكا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئیداره‌ی وزەی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە 31.12.2023 رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

ئیدارەی ئەو وڵاتە لە خشتەیەکدا ئاشكرای كرد، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە هەشت وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 872 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە بە راورد بە هەفتەی رابردوو 802 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمی کردووە، کە بڕی 5.674 ملیۆن بەرمیله‌ لە رۆژێکدا.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، “هەفتەی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 380 هەزار بەرمیل بووه‌ لە رۆژێکدا، کە بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو 358 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادی کردووە، کە بە تێکڕا گەیشتووەتە 22 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە کەنەداوەوە بووە بە تێکڕا 3428 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، دوای ئه‌وه‌ مەکسیک دێت بە تێکڕا 380 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

نرخى نەوت بە 77 دۆلار جێگیر بوو

نرخى نەوت بە 77 دۆلار جێگیر بوو