پیپ گواردیولا وێنە: ئاژانسەکان
پرێمەرلیگ
بێرناردۆ زۆرترین یاری بۆ گواردیۆلا كردووه
+964
سۆما حەکیم زادە
ئەمشەو بێرناردۆ سێلڤا ژمارەی یارییەکانی دەگاتە 330 یاری لەگەڵ مانچێستەر سیتی، ئەمەش زۆرترین یاریی یاریزانەکەیە لە ژێر سەرپەرشتیی گواردیۆلای راهێنەری تیپەکەی.
پێپ گواردیۆلا تا ئێستا سێ یانەی بەڕێوەبردووە، ئهوانیش یانهكانی بارسێلۆنا، بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی، مێژوویەکی درهوشاوهی ههیه وهك یهكێك له
باشترین راهێنهرانی جیهان و كاری لهگهڵ زۆرێك له یاریزانه ناودارهكان كردووه.
بەڵام لە هەموو ئەم ساڵانەدا هیچ یاریزانێک بە ئەندازەی بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی یاری بۆ پێپ نەکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی یارییەکەی ئەمشەوی نێوان مانچێستەر سیتی و شێفیڵد کە بە بهشداریی بێرناردۆ بەڕێوەدەچێت.
ئەم ئەستێرە پۆرتوگالییە 330 یاری بۆ راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەنجامداوە.