لەقەزای بنەسڵاوە
لە گەڕەکێکی هەولێر درۆنێک کەوتە خوارەوە
964+
ئەحمەد شەمزەین – هەولێر
نیو کاتژمێر لەمەوبەر لە گەڕەکی قەڵاتی هەولێر درۆنێک کەوتەخوارەوە، پەیامنێری 964 لەنزیک شوێنی رووداوەکە قسەی لەگەڵ چەند شایەتحاڵێک کردووە، دەڵێن، دەنگێکی گەورە هات، دەرگا و پەنجەرەی لەراندووەتەوە.
ئەو شوێنەی درۆنەکەی لێ کەوتوەتە خوارەوە گەڕەکی قەڵاتی نوێیە لە رۆژئاوای شاری هەولێر لە قەزای بنەسڵاوە، لەو شوێنە “فێرگەی زێرەڤانی” هەیە، 964 پەیوەندی بە فێرگەی زێرەڤانی کرد، ئەوان دەڵێن، هیچ درۆنێک مەترسی بۆسەر فێرگەکە دروست نەکردووە.
964 هەوڵیدا لەگەڵ دەزگا فەرمییەکان لەبارەی زیانەکانی قسە بکات، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون.