لە نەخۆشخانەی نیشتیمانی نەشتەرگەری دەكات

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

جێیڵ بایدن، خانمی یەكەمی ئەمریكا لە نەخۆشخانەی نیشتیمانی ئەمریكا  نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای ئەمریكا بڵاوی كردەوە کە ئەمڕۆ پێنجی كانونی دووەمی 2023، خانمی یەكەمی ئەمریكا لە نەخۆشخانەی نیشتیمانی وڵاتەكەی نەشتەرگەری بۆ چاوی دەكرێت.

پارچەیەك گۆشتی زیادە لەسەر پێڵوی چاوی دروستبووە، زیانی بۆ تۆڕی چاوی دروستكردووە بەڵام مەترسیدار نییە، پزیشكەكان دەڵێن، هەر ئەمڕۆ نەشتەرگەریەكەی بۆ دەكرێت و لە نەخۆشخانەش نامێنێتەوە

.جێیڵ بایدن، خانمی یەكەمی ئەمریكا، تەمەنی 71 ساڵە و لە ساڵی 2007 هاوسەرگیری لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كردووە