سێیانیان ئەندامی یەک خێزان بوون

ئەمساڵ لە قەزای خەبات 17 کەس خنکاون

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

هاوینی ئەمساڵ بۆ قەزای خەبات شووم بوو، چەندین حاڵەتی خنکان لە قەزاکەدا تۆمار کران و بەرگری شارستانیش چەندین کەسی لە خنکان رزگارکردووە.

ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمساڵ لە قەزای خەبات بە خنکان گیانیانلەدەستداوە گەشتووەتە 17 کەس.

ئامانج محەمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای خەبات، ئەمڕۆ شەممە 30.12.2023 ئەو ئامارەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، بەشی زۆری رووداوەکانی قەزای خەبات خنکان بەهۆی مەلەکردنەوە بووە.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای خەبات دەڵێت، ئەمساڵ زیاتر لە 15 کەس لەلایەن تیمەکانەوە لە خنکان رزگارکراوە، یەک کەس بەهۆی سووتان و کەسێکیش بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستداوە.

لەناو رووداوەکانی خنکان لە قەزای خەبات، رووداوی خنکانی سێ ئەندامی یەک خێزان دەنگدانەوەیەکی زۆری دروستکرد.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سێ کەس لە زێی بچوک خنکان

سێ کەس لە زێی بچوک خنکان