دیمەنی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لە دەربەندیخان.وێنە.هاتوچۆی دەربەندیخان
رەوانەی سلێمانی کراوە
بارهەڵگرێک لە دەربەندیخان وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بە سەختی بریندارە
964+
توانا نەقی
کەمێک پێش ئێستا بارهەڵگرێک بە بارێک میوەوە لە دەروازەی تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و بۆ ماوەیەک رێگاکەی داخست.
رووداوەکە لەبەردەم پەیکەری پەری دەریا لە دەروازەی تونێلی دەربەندیخان بووە و هاتوچۆش دەڵێت، بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە.
محەمەد عەلی رێگەپێدراوی هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ـی وت، بارهەڵگرەکە تیژڕەوی کردووە و ویستوویەتی پێچ بکاتەوە کەچی وەرگەڕاوە، شۆفێرەکەی بریندارە و رەوانەی سلێمانی کراوە.
وتیشی، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرەکە و رژانی میوەکانی ناوی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر رێگاکە داخراوە.