گوندی گەڵاڵە - وێنە: پەیجی گوندی گەڵاڵە
"فڕۆکەی جەنگی بووە"
نزیک گەڵاڵەی شارباژێڕ بۆردوومان کرا
964+
پێشەوا محەمەد
کەمێک بەرلەئێستا گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕ بۆردوومان کرا و ئەنجومەنی گوندەکە دەڵێت، هیچ زیانێکی بۆ دانیشتوانی گوندەکە نەبووە.
عەلی مەحمود، ئەنجومەنی گوندی گەڵاڵە بە 964ـی وت، بۆردوومانەکە کیلۆمەترێک لە دووریی گوندەکەوە بووە و لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بووە نەک درۆن.
وتیشی، “وەک گوندەکە هیچ زیانێکی بەرنەوکەوتووە و هیچ کەسێکی گوندەکەش لەو شوێنە نەبووە، بەڵام رووداوەکە تازەیە و نازانین چی کراوەتە ئامانج”.
گوندی گەڵاڵە سەر بە شارباژێڕە کە دەکەوێتە سنووری قەزای ماوەت لە سلێمانی.
“فڕۆکەکە تورکی بووە، بەوە دەزانین هەموو بۆردوومانەکانی رابردووش هەر لە رێگەی تورکیاوە ئەنجامدراون”، ئەنجومەنی گوندەکە وای وت.