پڕکردنەوەی یەکێک لە چاڵەکانی شەوامێکی 30 مەتری هەولێر.وێنە.شارەوانی هەولێر
چاڵە قوڵەکانی شەقامێکی 30 مەتری هەولێر پڕکرانەوە
964+
توانا نەقی
سەرەڕای پشوو چاڵوچۆڵی شەقامێکی 30 مەتری هەولێر پڕکرانەوە و چاکسازییان تیادا کرا.
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردووە، بەمەبەستی ئاستەنگی هاتوچۆ لەلایان بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ ئەو شەقامە چاککراوە.
دەشلێت، هەڵمەتی چاککردنەکە پێکهاتووە لە قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی چاڵ و شکستەکانی شەقامێکی سەرەکی 30 مەتری لەگەڕەکی هەولێری نوێ.
بە پێی ئەو وێنانەی شارەوانی بڵاویکردووەتەوە، چاڵێکی زۆر لەسەر شەقاممەکە هەبووە کە ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە، تیمەکانیش هەستاون بە بەشێکی قیرتاوکردنەوە و بەشێکی هەر بە کۆنکرێت چارەسەریان کردووە.