پلانی هەیە چەند بەرهەمێک بڵاوبکاتەوە

گەنجە دەنگ خۆشەکەی هەڵەبجە بۆ ترێندی 964 دەدوێت

964+

پەری ساڵح

رێڤین ئاراس لاوێکی دەنگ خۆش و ژەنیارێکی بەتوانای هەڵەبجەییە و بە کەڤەرکردنەوەی گۆرانیە فۆلکلۆرییەکان ناسراوە.

دەرکەوتنی رێڤین دەگەڕێتەوە بۆ پرۆگرامی کورد ئایدڵ، بەڵام هەر یەکەم قۆناغ شکست دەهێنێت و بڕیار دەدات وازبهێنێت، دواتر هاورێیەکی نزیکی پشتیوانی دەبێت و دەرگای بۆ دەکاتەوە جارێکی دیکە بێتەوە ناوی دونیای هونەری.

رێڤین یەکێکە لەو گەنجانەی لەگەڵ هەژار زەهاوی کاردەکات و پلانی هەیە چەند بەرهەمێک بڵاوبکاتەوە و دەشڵێت، هونەرە تورکی و فارسییەکان کاریگەریییان لەسەر ئێمەش هەیە، بەڵام من زیاتر بە ستایلی ئەسڵی سونەتی کوردی خۆمان کاردەکەم.

جیهان هاشم و دەشنێ موراد لە ترێندی 964 دەردەکەون

جیهان هاشم و دەشنێ موراد لە ترێندی 964 دەردەکەون