پارەی عێراقی جۆری 25 هەزار دیناری _ وێنە: 964
داهاتی ئەم هەفتەیە نزیکەی 3 ملیارە
داهاتی هەفتانەی سلێمانی نزیکەی 10 ملیار دینار کەمیکردووە
964+
ژووری هەواڵ
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی نزیکەی سێ ملیار دیار بووە، کە بەراورد بە هەفتەی رابردووتر نزیکەی 10 ملیار دینار کەمیکردووە.
ماڵپەری شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بە شێوەیەك، بڕی دوو ملیار و 961 ملیۆن و 235 هەزار و 702 دینار بووە.
کۆی 97٪ـی داهاتی هەفتەکە کە دەکاتە دوو ملیار و 882 ملیۆن و 660 هەزار و 632 دینار نەختینەیە و هەروەها 78 ملیۆن و 575 هەزار و 70 دینار، واتە 3% بە شێوەی چەكە و مقاسە سفرە.
داهاتی سلێمانی لە چاو هەفتەی رابردوو زیادی کردووە
بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووتر، واتە لە 16.12.2023 تاوەکو 22.12.2023 لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 13 ملیار دینار بووە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 16.12.2023 تا 22.12.2023 کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 13 ملیار و 64 ملیۆن و 869 هەزار و 256 دینار بووە.