قازانجەکانى خەیاڵین

داهاتى هواوى ترس دەخاتە دڵى ئەمەریکاوە

964+

وریا فەتاح

داهاتی کۆمپانیای هواوی تەکنەلۆجی لە ساڵی 2023 بە رێژەی 9% بەرزبووەتەوە، ئەمەش ساڵێکی سەرسوڕهێنەری بۆ کۆمپانیای پێشەنگی تەکنەلۆژیای چینی بەدەستهێنا.

هواوى بە بەهاى 700 ملیار یوان کە دەکاتە 98.7 ملیار دۆلار، بازدانێکى گەورەى کرد و ئەوەش خێراترین گەشەسەندنە لەماوەى دوو ساڵدا تۆمارى کردبێت.

هواوی لەمساڵدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا دوای ئەوەی مۆبایلە زیرەکەکەی خستە بازاڕەوە کە بە پڕۆسێسەری پێشکەوتووی کیرینی7 نانۆمەتر تەیارکرابوو، بەم هۆیەشەوە لە بازاڕەکانى چین مۆبایلەکەى هواوى پێشوازییەکى بێوێنەى لێکرا ئەوە سەرەڕاى سنووردارکردنی لە ئەمریکا بە ئامانجی رێگریکردن لە پیشەسازی تەکنەلۆژیاى چینى لە وڵاتەکەدا.

ئەم سنوردارکردنەى ئەمەریکا بۆ ئامێرەکە، مشتومڕێکی زۆری لە واشنتۆن دروستکرد لەسەر ئەوەی کە ئایا ئەو سنووردارکردنانە شکستیان هێناوە یان نا، و دەبێت چی بکرێت لە داهاتوودا.

پێکهاتەى مۆبایلە زیرەکەکەى هواوى بەم شێوەیەیە:

هواوی Mate X5 بە پڕۆسێسەری Kirin 9000S کە لە وڵاتی چین دروستکراوە.

هواوی Mate X5 بە پڕۆسێسەری Kirin 9000S کە لە وڵاتی چین دروستکراوە.

هەرچەندە لە ساڵانى رابردوودا، کۆمپانیای هواوی پێگەی خۆی وەک یەکێک لە باشترین کۆمپانیاکانی مۆبایلە زیرەکەکان لەدەستدا دوای ئەوەی ئەمریکا لە ساڵی 2019-دا لە دابینکەرانی بیانی جیاکردەوە، بەڵام ئەمساڵ جارێکی دیکە دەستیکردەوە بە وەرگرتنەوەی پێگەی خۆی.

کێن هۆ، یەکێک لە بەڕێوەبەرانى کۆمپانیاى هواوى، لە پەیامى کۆتایى ساڵدا وتى،”ئێمە زریانەکەمان تێپەڕاندووە، ئێستاش تاڕادەیەکی زۆر لەسەر رێگا راستەکەین”.

لاى خۆیەوە،جینا رایمۆندۆ، وەزیری بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا بەهێزترین رێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی خۆی، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە چۆن وەڵامی ئەو بوومەلەرزە دەداتەوە کە لەلایەن “هواوی”ـەوە بەدەست هاتووە.

هواوی کاتژمێری زیرەکی زێڕی خستە بازاڕەوە

هواوی کاتژمێری زیرەکی زێڕی خستە بازاڕەوە

کۆمپانیای هواوی یاداشتنامەیەک له‌گه‌ڵ زانکۆی کۆیە وا...

کۆمپانیای هواوی یاداشتنامەیەک له‌گه‌ڵ زانکۆی کۆیە واژۆ ده‌کات