دڵنیایی کۆمپانیاکانی گواستنەوە هۆکارە

نرخی نەوت جارێکی دیکە نزم بوونەوەی نوێی تۆمارکرد

964+

ژووری هەواڵ

دوای تۆمارکردنی بەرزبوونەوەیەکی چەند رۆژە، نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزینێکی نوێی تۆمارکرد و هاتەوە خوار 80 دۆلار.

ئەمڕۆ هەینی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 77 دۆلار و 55 سەنتە، بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو سێ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی دابەزیووە.

ئاماژەکانی نرخی نەوت ئەمڕۆ دەریدەخەن دوای ئەو داکشانە بەرچاوەی دوو رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت ئاهێکی بە بەر هاتوەتەوە، بەڕێژەی ٪0.57 بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوونەی تۆمارکردووە.

نەوتی سوکی تەکساس ئەمڕۆ هەر بەرمیلێکی بە 72 دۆلار و 8 سەنتە.

شارەزایانی بواری وزە  هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ ئەو دڵنیاییەی کۆمپانیاکانی نەوت داویانە لە گواستنەوەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهانی سەرەڕای زیادبوونی گرژیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمە هەواڵی دوو رۆژ لەمەوبەرە، ئەو کاتە نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاندبوو:

نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند