دەزانن گرنگی چییە؟

“کۆنتڕۆڵی شێرپەنجەی پێشوەختە لە عێراق نیە”

964+

دیلان محەمەد جەزا

تا ئێستا پڕۆگرامی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لەسەر ئاستی عێراقدا بوونی نییە، ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجە دەبن لە پلەیەکی بەرزی توشبووندا پێی دەزانرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.12.2023، د.محەمەد عەبدولوەهاب، لێپرسراوی هۆبەی کۆنترۆڵکردنی شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی بە 964 وت، گرنگی ئەو پڕۆگرامە لەوەدایە دەتوانرێت لە ئاستی یەکدا، شێرپەنجەکە بدۆزرێتەوە و هۆکارەکانی خۆپارێزی و چارەسەر دیاریبکرێت.

سێ هەزار توشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکرا...

سێ هەزار توشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون

بەوتەی ئەو بێت، دۆزینەوەی نەخۆشی شێرپەنجە لە قۆناغی یەکدا هۆکارەکانی چاکبوونەوەی زۆر بەرزە بەراورد بە قۆناغی سێ و چواری نەخۆشییەکە.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی وت، گەر بەراورد بکەین بە وڵاتێکی وەک بەریتانیا لە پلانیاندایە تا ساڵی 2028 لە 75% نەخۆشەکانیان لە قۆناغی یەکدا چارەسەر بکەن، بەڵام لە عێراقدا لە پلەی سێ و چواری نەخۆشیەکەدا پێی دەزاندرێت، دەبێت بەرپرسانی تەندروستی هەنگاو بەو ئاراستەیە بنێن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا