ئەو نانەواخانەیەی لە ناحیەی سەرووچاوە ئاگری گرتووە. وێنە: بەرگری شارستانی سەرووچاوە.
زیانەکان بە دوو ملیۆن دینار خەمڵێندراون
بەهۆى لێچوونى غازەوە نانەواخانەیەک ئاگرى گرت
وریا فەتاح
ئێوارەى ئەمڕۆ، بەهۆى لێچوونى غازەوە ئاگر لە نانەواخانەیەکى بازاڕى ناحیەى سەرووچاوە کەوتەوە، بەپێى خەمڵاندنەکانى بەرگرى شارستانى، دوکانەکە زیانى دوو ملیۆن دینارى پێگەیشتووە.
ئاگرەکە کاتژمێر 5:00ى ئێوارە، لە نانەواخانەیەکى سەر شەقامى گشتى ناحیەى سەرووچاوەى سەر بە ئیدارەى راپەڕین کەوتووەتەوە، بە وتەى عەلى قادر، وتەبێژى بەرگرى شارستانى راپەڕین کە بۆ 964 قسەى کردووە، بەهۆى لێچوونى غازەوە ئاگرەکە دروستبووە.
وتەبێژى بەرگرى شارستانى راپەڕین، باسى لەوەشکرد، تیمەکانى بەرگرى شارستانى بەزوویى گەیشتونەتە شوێنەکە و رێگرییان کردووە لە تەشەنەکردنى ئاگرەکە، چونکە بەشى پشتەوەى دووکانەکە پلاستیک بووە و ئەگەر ئاگرەکەى پێ گەیشتبا، ئەگەر هەبوو ئاگرەکە بۆ دوکانەکانى تەنیشتى و ماڵەکان تەشەنەی بکردایا.
هەرچەندە هیچ زیانێکى گیانى لە رووداوەکەدا نەبووە، بەڵام وەک وتەبێژى بەرگرى شارستانى بۆ 964 ئاشکراى کرد، بەپێى خەمڵاندنەکانیان زیانى دوو ملیۆن دینار بەر دوکانەکە کەوتووە، ئەوەش بەهۆى سوتانى هەندێ کەلوپەلى دوکانەکە بووە.