964+
لە ئاوى نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکا بوو
سبەى شەو تەرمى گەنجێکى دەڤەرى راپەڕین دەگاتەوە هەولێر
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى 15ى ئەم مانگە لە ئاوى نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکا، بڕیارە سبەى شەو، تەرمى راوێژ شێخ رەوف، لە وڵاتى فەرەنساوە بگاتەوە هەولێر.
رێژوانى تەمەن 22 ساڵ، رۆژى 15.12.2023، لە کاتى هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا، بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمێکى چوپ، خنکا.
رێبوار محەمەد، خاڵى راوێژ قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: درەنگانێکى سبەى شەو تەرمى راوێژ دەگاتەوە فڕۆکەخانەى هەولێر و بەپێى رێکارەکان بڕیارە بەرەبەیانى 30.12.2023 بگاتەوە شارۆچکەى حاجیاوا.
964 پرسیارى ئەوەى کرد، گەڕانەوەى تەرمەکە لەسەر ئەرکى خۆیانە یان حکومەت، خاڵى راوێژ وتى،”نە ئێمە داوامان لە حکومەت کرد و نە حکومەتیش هیچى وتووە، بەڵام گەڕانەوەى تەرمەکە لەسەر ئەرکى خۆمانە و لە رێگەى کۆمپانیایەکى تایبەتمەندەوە دەیگەڕێنینەوە کە بۆ گەڕانەوەى نزیکەى هەشت هەزار دۆلار تێچووەکەیەتى”.
بڕیارە، کاتژمێر 10:00ى بەیانى رۆژى 30.12.2023، لە گۆڕستانى گەورەی حاجیاوا، تەرمى راوێژ نوێژی لەسەر بکرێت و بەخاک بسپێردرێت.