چێشتلێنەرێکی چینی هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی کورد دەکات

964+
ئاودێر عومەر – سلێمانی

لە سلێمانی زۆر چێشتخانە و خواردنگە هەن هەریەکە و بەتام و جۆری خۆی، بەڵام جیاواز لەوان خواردنگەیەکی چینی هەیە بە خواردنە جیاوازەکانی، ماوەی پێنج ساڵە سەرنجی هاوڵاتیانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

ئێلیشا، هاوڵاتیەکی وڵاتی چینە، تەمەنی 46 ساڵە خاوەنی خواردنگەکەیە و لەگەڵ کوڕە تەمەن 32 ساڵەکەی بەناوی پەیوەند، کە 12 ساڵ چێشتلێنەر بووە لە وڵاتی چین، خواردنگەکە بەڕێوەدەبەن.

ئێلیشا، خاوەنی خواردنگە چینییەکە بۆ 964+ دوا “ماوەی 15 ساڵە هاوسەرگیریم لەگەڵ پیاوێکی کورد کردووە لە سلێمانی، 50 جۆر خواردن لە مینۆکەماندا هەیە، خەڵکی زۆر سەردانمان دەکەن، چەند خەڵکی نیپاڵی و بەنگلادیش و چین دێن ئەوەنەش کورد دێت بۆ لامان لە تەمەنە جیاوازەکان و گەنجەکان، پیرەکان، مامۆستا، دکتۆر، محامی و خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی، دلیڤەریشمان لێ داوادەکەن بۆ ماڵەوە”.

پەیوەند سەروەر، هاوسەری ئێلیشایە باسی یەکترناسینەکەیان بۆ 964+ دەکات و دەڵێت “15 ساڵ پێش ئێستا تەمەنم 19 ساڵ بوو ئیشی نوێنەرایەتیم ئەکرد لە نیشینگەی سلێمانی، رۆژێک کاری کەوتە ئێمە، کارەکانم بۆ جێبەجێکرد لەوێوە یەکمان ناسی و ژیانی هاوسەریمان پێکهێنا ودڵخۆشین بەیەکەوە”.

سەیران ئەحمەد خاتونێکی کوردە دەڵێت، کوڕەکەی لە منداڵیەوە حەزی لە خواردنی غەربییە، زۆرجار دێن بۆ نانخواردن بۆ ئەو چێشتخانەیە.

یاد سەڵاح، کە خوێندکارێکی پەیمانگایە بە 964+ی وت، “ماوەی ساڵ و نیوێکە هەرجار بێمە بازاڕ لێرە نان ئەخۆم، خواردنە چینیەکان بۆ ماوەیەکی زۆر تێرت ئەکەن وەک ئەوانەی خۆمان نییە زوو برسیت ببێتەوە”.