ترێندی هەفتە

دینا گەڕایەوە و ناڵەش ئازاد بوو

پەری ساڵح

ناڵە سوپەر ئازادکرا و هەفتەیەکی پڕ گۆرانیش بوو، بەڵام هیچیان هێندەی تیزەری ماشاڵاکەی دینا و بەختیار ساڵح کاریگەری نەبوو.

خانمە میدیاکار و راگەیاندکار ناڵە سوپەر، دوای زیاتر لە ساڵێک ئازادکرا و پارێزەرەکەشى وتی: حەق بەسەر نادادپەروەریدا سەرکەوت.

-دوای شەش مانگ بێدەنگی و جیابوونەوەی دینا لە ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر ، بۆ یەکەمجار تیزەری دوێتکی لەگەڵ بەختیار ساڵح بڵاوکردەوە.