به هه‌موو هه‌ڵه‌بجه كارگه‌یه‌كى غاز هه‌یه
“تا ئێستا له خورماڵ بریكاره‌كانى غاز سه‌رپێچییان نه‌كردووه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خوڕماڵ، نایشارێته‌وه گرفتى غازى ماڵان له سنووره‌كه‌یدا نه‌بێت، به‌ڵام ده‌ڵێت، رێگه‌یان نه‌داوه بریكاره‌كان به‌هه‌وه‌سی خۆیان هه‌ڵسوكه‌وت به فرۆشتنى غاز بكه‌ن.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆى گران فرۆشتنى غازى ماڵان له‌لایه‌ن چه‌ند بریكارێكه‌وه له سنوورى ناحیه‌ى خوڕماڵ، بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه یه‌ك بوتڵى غاز له‌سه‌رووى هه‌شت هه‌زار و 500 دینار ده‌فرۆشرێت.
هه‌ڵه‌بجه به سنووره‌كه‌یه‌وه ته‌نیا یه‌ك كارگه‌ى غازى لێیه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش به‌هۆى دروست نه‌بوونى قه‌یران قایمقامیه‌تى هه‌ڵه‌بجه پلانێكی سێ مانگى دانا بۆ دابه‌شكردنى غازى ماڵان.
فه‌ره‌یدون مه‌حمود ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خوڕماڵ به 964 به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌نیا یه‌ك كارگه‌مان هه‌یه كێشه‌و گرفت و كه‌مى غاز دروست بووه به‌ڵام درێژخایه‌ن نه‌بووه.
وتیشی “تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی سه‌رپێچیكردنى بریكاره‌كان له ناحیه‌كه‌یان تۆمار نه‌كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له بچووكترین سه‌رپێچیكردنى بریكاره‌كاندا ئاگادارمان بكاته‌وه، به‌زووترین كات لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ین.