دەبێت چی بکرێت؟

دەستەی ژینگە داوای پەیڕەوکردنی کولتووری ئاوپارێزی دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم داوای لەبەرچاوگرتنی کولتووری ئاوپارێزی دەکات و هەنگاوەکانیشی روون دەکاتەوە.

عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، هەموو وڵاتانی دونیا خەمی گەورەیان ئاوە و “پێویستە ئێمەش لە نەوت بە گرنگتری بزانین”.

ناوبراو بە پێویستی دەزانێت سەرجەم کێشە و پرسەکانی ئاو لە ئەنجوومەنی باڵای ئاودا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و هاوڵاتیش زیاتر هۆشیار بکرێتەوە لە بەفیڕۆنەدانی ئاو.

بە وتەی ئەو، تێچووی پاراستنی ئاو لە پیسبوون کەمترە لە پاککردنەوەی ئاوی پیسبوو و دەبێت هەوڵی پاراستنی بدرێت، “ئەنجامدانی چاکسازی لە پەیکەری فەرمانگەکانی ئاودا و گلدانەوەی ئاو لەژێر زەوی بۆ ئەوەی بەهەڵمبوون کەم ببێت، هەروەها دەرکردن و کاراکردنی یاساکانی پەیوەست بە پاراستنی ئاو”.

ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر ئاو و تەرخانکردنی پارەی دیاریکراویش بۆی بە هەنگاوی تری چەسپاندنی ئەو کولتوورە دەزانێت.

بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لەخوار 35% ئاوی کۆگا کراویا...

بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لەخوار 35% ئاوی کۆگا کراویان هەیە