گوندی چنارتوو بۆردوومان کرا

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

گوندی چنارتوو بەسەر بەناحیەی ئاغجەلەر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ بۆردومان کرا.

بۆردومانەکە کاتژمێر 2:10 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوە و تا ئێستا زیانەکانی نەزانراوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چەمچەماڵ بۆ 964 وتی “بەڵێ ڕوداوەکە ڕاستە و بارەگایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو چەمێکی نێو گوندی چنارتوو بوو و بۆردومان کراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی مەترسی ناوچەکە ناتوانن بڕۆنە نزیکی ڕووداوەکە.