سەرۆکی وەزیرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا کرد. فۆتۆ: ئاژانسی دەنگوباسی عێراق
له به‌غدایه
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا دێته هه‌ولێر؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
شه‌وی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا گه‌یشته به‌غدا و له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی كرا، 964 هه‌وڵی دا بزانێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا سه‌ردانی كوردستان ده‌كات یان نا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا پیدرۆ سانچێز شه‌وی رابردوو به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازی كرا.
ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌ردانی عێراقی كردووه.
ئایا دێته هه‌ولێر؟
964 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌وڵی دا بزانێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا به‌رنامه‌ی هه‌یه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر بكات، بۆ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی كرا به وته‌بێژانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی 964یان نه‌دایه‌وه.
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه وه‌زیری به‌رگریی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئیسپانیا له مه‌درید كۆبوونه‌وه و باس له‌وه كرا هێزه‌كانی ئیسپانیا یارمه‌تی هێزه‌كانی عێراق بده‌ن له رووی مه‌شقپێكردنی هێزه ده‌ریاییه‌كانی عێراق.