رووپێوی گەنمی جوتیاران بۆ پێوانەی سن - وێنە: socialmedia
نەیکەن کێشەیان بۆ دروست دەبێت
واده‌ى ناوتۆماركردنى جوتیاران درێژكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم دوادهى ناو تۆماركردنى جوتیارانى درێژكرده‌وه و ده‌ڵێت، له دواى ئه‌و رێکەوته هه‌ر جوتیارێك خۆى ناونووس نه‌كات بۆ وه‌رگرتنى به‌رهه‌مه‌كانیان، كێشه‌یان له سایلۆكان بۆ دروست ده‌بێت.
یه‌كێتیى جوتیارانى كوردستان گشتاندنێكی بۆ ته‌واوى لقه‌كان ناردووه بۆ ئه‌وه‌ى جوتیاران ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ناو تۆماركردن.
ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، له دواكۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى راوێژكاریى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، سه‌باره‌ت به تۆماركردنى ناوى جوتیاران بۆ به‌روبومى گه‌نم، بڕیاری داوه، كه درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ناو تۆماركردنى جوتیاران تا 10.1.2024 درێژكراوه‌ته‌وه.