لە سەید سادق تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو

بەهۆی نەبوونی بەشی چاودێری چڕ پۆلیسێک رەوانەی سلێمانی کرا و لە رێگا گیانیلەدەستدا

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی سەرای قەزای سەیدسادق پۆلیسێک بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیلەدەستدا.

ئەو هاوڵاتیەی گیانیلەدەستداوە پیشەی پۆلیسە و تەمەنی 41 ساڵە.

ئەیوب جەمیل کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لەسەیدسادق بۆ 964 وتی، “ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک بەبرینداری گەیشتە نەخۆشخانەکەمان کە توشی خوێنبەربوون هاتبوو، دوای چارەسەری پێویست بەهۆی نەبونی بەشی ICU چاودێری چڕ لەنەخۆشخانەکەمان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانیمان کردووە، لەڕێگا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە”.

964 زانیوەیەتی ئەو پۆلیسە ماتۆڕێکی سێ تایەی لابووە و خۆی کێشاوە بە بەربەستێکی کۆنکرێتی.

لە زاخۆ پۆلیسێک بەرچەقۆ درا

لە زاخۆ پۆلیسێک بەرچەقۆ درا