لە شەڕی نێوان دوو کەس بووە

لە زاخۆ پۆلیسێک بەرچەقۆ درا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە سەنتەری شاری زاخۆ لەکاتی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو کەس، پۆلیس دەگاتە شوێنی رووداوەکە و یەکێک لەوانەی شەڕی کردووە چەقۆ لە پۆلیسێک دەوەشێنێت و دوو چەقۆی لێ دەوەشێنێت برینداری دەکات، ئەمەش بەپێی وتەی پۆلیسی زاخۆ.

رووداوەکە نزیکی دادگای کۆنی زاخۆ، شەوی رابردوو کاتژمێر 11:30 روویداوە.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بۆ 964 وتی، پۆلیسەکە کارمەندی پۆلیسی فریاکەوتنی زاخۆیە، تەندروستی شوفێرەکە جێگیرە و ئەو کەسەی پەلاماری پۆلیسی داوە، بەپێی مادەی 230 راگیراوە و سزای ئەو مادەیە لەنێوان دوو بۆ پێنج ساڵە.

چه‌ند كه‌س له‌ زاخۆ ژه‌هراوی بوون؟

چه‌ند كه‌س له‌ زاخۆ ژه‌هراوی بوون؟