لە ئاستی منداڵان

لە پاڵەوانییەتی تێنسی هەولێر منداڵێکی تەمەن شەش ساڵە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

964+

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

یارییەکانی پاڵەوانییەتی تێنسی هەولێر بۆ سەرجەم ئاستەکانی کوڕان و کچان، منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان لەسەر ئاستی منداڵان توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

پاڵەوانیەتیەکە لە هۆڵی وەرزشی یانەی ئەکادی عەنکاوە بە بەشداری 52 یاریزان بەڕێوەچوو.

زۆربەی یاریزانەکان لە یانە بەهێزەکانی کوردستان و بەشێکیش لە هەڵبژاردەی عێراق یارییان دەکرد، ئەوەی جێی سەرنج بوو بچووکترین یاریزانی پاڵەوانییەتییەکە مریەم نینۆس بوو کە تەمەنی تەنیا شەش ساڵ بوو، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی تەمەن بچووکەکان بردەوە.

لەسەر ئاستی کوڕان لە تازەپێگەیشتوواندا بەکر سەعدوڵا دوای رکابەریەکی بەهێز پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، دواتریش یەکەمەکانی چوار ئاست و حەوت جۆر تەمەنی جیاواز خەڵاتەکانیان وەرگرت.