وەزعەکە بەرەو باشییە

ئه‌مڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر دوو موچه‌ ده‌داته‌ یاریزانه‌كانی

964+
هێژا خه‌سره‌و

جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ 964ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ موچه‌ی دوو مانگی یاریزانه‌كانیان ده‌ده‌ن و كه‌شێكی باش له‌ یانه‌كه‌دا هه‌یه‌.
محه‌مه‌د خۆشناو جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌كه‌ به‌ 964ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوو موچه‌ به‌ یاریزانه‌كانیان ده‌ده‌ن، كه‌ موچه‌یه‌ك یانه‌كه‌ و موچه‌یه‌كیش پارێزگاری هه‌ولێر دابینیان كردووه‌.
وتیشی، ئه‌مڕۆ هه‌موو یاریزانه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ مه‌شقه‌كان و خۆیان بۆ یاریی داهاتوو ئاماده‌ ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د خۆشناو وتیشی، كێشه‌ی پاره‌ی ئه‌و هوتێله‌ش چاره‌سه‌ر كراوه‌، كه‌ قه‌رزی له‌سه‌ر یانه‌كه‌ بووه‌ و ئێستا كێشه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن.
له‌ ماوه‌ی رابردوو كێشه‌ی پێنه‌دانی موچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر كاریگه‌ری بۆ سه‌ر تیپه‌كه‌ هه‌بوو، كه‌ وایكرد ستافی مه‌شق ده‌ست له‌ كار بكێشنه‌وه‌ و ئێستا تیپه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ لایه‌ن راهێنه‌ر عه‌بدولقادر حوسێنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

"یاریزانانی یانەی هەولێر باری دەروونییان باش نییە"