110 کارتۆن چوکلێت

بەهۆی رێکەوتی ساختەوە نیو تۆن چوکلێت دەستیبەسەردا گیرا

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی دەستگیرا بەسەر بڕی نیو تۆن چوکلێتدا کە خاوەنەکەی دەستکاری رێکەوتی بەسەرچوونەکەی کردووە.

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو چوکلێتەی دەستیبەسەرداگیراوە لە جۆری “ریمینی”ـیە و بڕەکەی 110 کارتۆنە، خاوەنەکەی ویستویەتی بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکاتەوە.

چوکلێتەکە لە بازاڕ دۆزراوەتەوە، خاوەنەکەی رێکەوتی بەسەرچوونەکەی درێژکردووەتەوە بۆ 1.8.2024، واتە تا هەشت مانگ و 13 رۆژی دیکە.

قایمقامیەتی سلێمانی چوکلێتەکەی بردووەتە کۆگاکانی دەستبەسەرداگرتن و بڕیارە لە دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوون لەنێوببردرێت.