هەشت خوێندنگەی گەرمیان خەڵات دەکرێن

باشترینەکانن لە کۆی 404 خوێندنگە

میدیازان – هونەر فارس – کەلار

نمونەی خەڵاتەکان – میدیازان

له‌كۆی‌ 404 خوێندنگای‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان ته‌نیا هه‌شت خوێندنگا خه‌ڵات ده‌كرێن، به‌و پێیه‌ی‌ له‌باشترین خوێندندگه‌كانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ن.

خەڵاتەکە بەناوی برێتش کاونسڵە، کە ماوەی دە ساڵە لە هەرێم لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە ساڵانە خوێندگەکان هەڵدەسەنگێندرێن و دوو ساڵیشە لە گەرمییان بەڕێوە دەچێت.

دارا ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتیی گەرمییان بۆ میدیازان وتی: بەرنامەی هەڵسەنگاندنی دەرەکی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە، ساڵانە لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ هەڵسەنگاندن بۆ ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت و سێ ئاست لەخۆ دەگرێت.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەوانەی ئەمڕۆ لێرە خەڵاتیان بەسەردا دەبەش دەکرێت، ئەو ناوەندانەی خوێندنن کە ئاستی سێیەمیان بە دەست هێناوە.