بە 17 دەفتەر دۆلار قەرەبوو کرایەوە

دوای 48 ساڵ زیندانی بێ تاوان دەرچوو

964+

میدیا گۆران

سزادراوێکی تەمەن 70 ساڵ لە ئەمریکا دوای بەسەربردنی 48 ساڵ لە زیندان بەبێ تاوان ئازادکرا.

بەپێی ماڵپەڕی زە نیویۆرک تایمز، بەندکراوێک بەناوی گلێن سیمۆنز کە لە تەمەنی 22 ساڵێدا بە تۆمەتی دزیکردنی لە فرۆشگایەکی مەی و کوشتنی کارمەندێکی ئەو فرۆشگایە لە ساڵی 1974 زیندانیکرابوو، سزای لە سێدارەدانیشی بەسەردا سەپێنرابوو.

لە دوای 48 ساڵ و مانگێک و 18 رۆژ زیندانیکردن بێتاوان دەرچوو، دوای ئەوەی کە داواکارانی گشتی دانیان بەوەدانا، کە بەڵگەی سەرەکی دۆسیەکەیان رادەستی پارێزەری بەندکراوەکە نەکردووە، بۆیە بە فەرمی بێتاوان دەرچوو، ئازادکرا.

دادوەری دۆسیەکە ئیمی پالومبۆ دەڵێت، بەڵگەکان ئەوە نیشان دەدەن گلێن سیمۆنزی 70 ساڵ بێتاوانە، هیچ بەڵگەیەک نییە کە دەریبخات بکوژە، بڕیاری بێتاوانی ناوبراو لە لایەن دادوەری ناوچەی ئۆکلاهۆما دەرکرا.

جۆ نۆروود پارێزەری بەندکراوەکە بێ تاوانەکە دەڵێت، گلێن سیمۆنز بەم دواییانە تووشی شێرپەنجە بوو، ئێستا کە ئازادکراوە بڕی 175 هەزار دۆلاری وەک قەرەبوو پێدەدرێت، هەروەها دەتوانێت سکاڵای یاسایی فیدڕاڵی تۆماربکات.

بە پێی قسەی داواکاری گشتی ئەو وڵاتە ماوەی زیندانیکردنی گلێن بە درێژترین ماوەی زیندانی بێتاوانان دادەندرێت لە ئەمریکا.

+964صورة من منصة (شبكة):