دوای سەری ساڵ

وەزیری بازرگانی بۆ 964: مامەڵەی خانوو و ئۆتۆمبێڵیش دەکرێت بە دینار

964+

توانا نەقی

تا زیاتر نزیک دەبینەوە لە ساڵی نوێ بابەتی گۆڕینی مامەڵە ناوخۆییەکان لە دۆلارەوە بۆ دینار گەرمتر دەبێت، چەند مانگێکە بانکی ناوەندی بڕیاریداوە دوای سەری ساڵ هەموو مامەڵەیەکی ناوخۆیی بە دیناری عێراقی بێت، وەزیری بازرگانی بۆ 964 قسەیکردووە و دەڵێت، پابەندی ئەو بڕیارە دەبین لە هەرێم.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە 964ـی وت، “لەسەر ئاستی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان بە دڵنیاییەوە پابەند دەبن بەو بڕیارەی مامەڵە بە دینار بکرێت”.

وتیشی، لەسەر ئاستی بازاڕیش بەهەمان شێوە پابەند دەبن و ئەگەر ئەو بڕیارە دوای سەری ساڵ دەربکرێت ئەوا کڕین و فرۆشتن هەرلە شمەک و خانوبەرە و ئۆتۆمبێلەوە دەبێت بکرێت بە دینار.

شارەزایانی بازاڕی دراو دەڵێن، پرسی بە دینارکردنی مامەڵەکانی ناوخۆ کاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی زیاتری بەهای دینار، چونکە ئەوکاتە تەنیا بازرگان و گەشتیار پێویستیان بە دۆلارە و ئەوانیش لە بانکی ناوەندی دەستیان دەکەوێت.

وەزیری بازرگانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، پابەندی هەموو رێنمایی و بڕیارێک دەبن بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار و بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.

جێبەجێکردنی رێککەوتنێکی نێوان عێراق و تورکیا نرخی دۆل...

جێبەجێکردنی رێککەوتنێکی نێوان عێراق و تورکیا نرخی دۆلار دادەبەزێنێت