بە نیوە نرخ نەفەر سەردەخەن

شۆفێرانی گەراجی کەرکوک – بەغدا هاواریان لێ هەڵساوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

شۆفێری هێڵەکانی درەوەی شار لە گەراج بەغدای شاری کەرکوک گلەیی ئەوەیان هەیە کە ئۆتۆمبێڵی تایبەت بە نرخی نیوەی ئەوەی گەراج لە دەرەوەی گەراج نەفەر سەر دەخەن.

هاوڕێ ئیبراهیم شۆفێری هێڵی کەرکوک بەغدا بە 964ـی وت، “زۆربەی ئەوانەی لەدەرەوەی گەراج نەفەر سەردەخەن بە نیوە نرخ، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانن و ئەوانەشن بندیوارن”.

بەپێی وتەی ئەو شۆفێرە بێت “نرخی گواستنەوە لە کەرکوک بۆ بەغدا بە 20 هەزار دینارە، بەڵام ئەو شۆفێرانە بە 10 هەزار دینار دەیانگوازنەوە، ئێمە پارەی گەراجمان لەسەرە، ڤگە لەوەی هەفتەی یەک تا دووجار نۆرەمان بەردەکەوێت”.

سەلام عەلی لە سەندیکای گواستنەوە بە 964ـی وت، “چەندینجار داوامان کردووە هاوشێوەی پارێزگاکانی کوردستان لەناو بازگەکان کارمەندێکی سەندیکا هەبێت بۆ رێگریکردن لەو دیاردەیە”.