بۆ هاندانی هەناردەکارانە

بەغدا بەخشیش دەدات بە هەناردەکارانی هەرێم

964+

ژووری هەواڵ

ئەو کۆمپانیایانەی کە بەروبومی کشتوکاڵی و بەرهەمی نێوخۆ هەناردەی دەرەوە دەکەن، لەلایەن حکومەتی عێراق بەخشیشیان پێدەدرێت، بڕیارە ئەم بەخشیشە هەناردەکارانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رۆژی یەکشەممە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق کۆبووەتەوە، تاوتوێی پرۆژەی هاندانی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییان کردووە کە بریتیە لە پێدانی بەخشیش بە هەناردەکارانی ناوخۆ.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، “بابەتی پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و بە بازاڕکردنی باسی لێوەکراو بڕیارە خاوەن کارگە و کۆمپانیاکان لە هەرێمیش کە هەناردەی بەرهەمی خۆماڵی دەکەن، سودمەند بن لەو بڕە پارەیەی وەک بەخشیش لە چوارچێوەی پرۆژەی هاندانی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی دابین دەکرێت هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق”.

ماوەی نزیکەی ساڵێکە حکومەتی هەرێم دەستیکردووە بە هەناردەکردنی چەند جۆرێک لە بەروبومی کشتوکاڵی، بەتایبەت هەنار، سێو، هەنگوین و برنجی ئاکرێ.

هەنگوینی کوردستان گەیشتە قەتەر

هەنگوینی کوردستان گەیشتە قەتەر