یاریزانانی نەورۆز بردنەوەیەکی گرنگیان تۆمار کرد، فۆتۆ: خولی عێراق
لە ریزبەندی چوونە پێشەوە
ئه‌مڕۆ “نه‌ورۆز و زاخۆ” بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌م ئێواره‌یه له یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق و له گه‌ڕی 11، یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگه‌ی سلێمانی بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆمار كرد و دڵی هانده‌رانی خۆش كرد، كاتێك به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له یانه‌ی نه‌فتی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی نه‌ورۆز ئیبراهیم تۆمیۆ دوو گۆڵ و سیڤان عومه‌ر تۆماریان كرد، گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی نه‌فت یاریزانی پیشه‌گه‌ر ئه‌فۆلابی تۆماری كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه یانه‌ی نه‌ورۆز له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه به 18 خاڵ و بازێكی باشی دا له ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا.
زاخۆ بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆمار كرد
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی زاخۆ بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا تۆمار كرد، كاتێك ئه‌مڕۆ ئێواره به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی كه‌رخی برده‌وه.
یارییه‌كه له به‌غدا كرا و تاكه گۆڵی یانه‌ی زاخۆ یاریزانی پیشه‌گه‌ر پاتریك مارسیلینیۆ تۆماری كرد.
زاخۆ له یارییه‌كانی رابردوو ئه‌نجامی باش نه‌بوون، جه‌ماوه‌ر ناڕازی بوون و هه‌ڕه‌شه‌یان له ئیداره‌ی یانه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تیپه‌كه توانی براوه بێت و ئێستا له پله‌ی شه‌شه‌مه به 17 خاڵ.