بە جەڵتەی دڵ

عەمرەکارێکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ عەمرەکارێکی کورد کە خەڵکی پێنجوێنە لە مەککە بەجەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش بە خاک دەسپێردرێت.

بەگوێرەی وتەی ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بوون پاش نوێژی بەیانی کۆچی دوای کردووە و هیچ نەخۆشیەکی نەبووە.

لەوبارەیەوە ئارام فواد یەکێک لەو عەمرەکارانەی لەگەڵیدابوو بە 964ی راگەیاند، لە 16ی ئەم مانگەوە هاتوونەتە مەککە و بڕیار بووە رۆژی سێشەممە بگەڕێنەوە.

وتیشی، ئەم بەیانییە لە حەرەمی مەککە نوێژی بەیانی ئەنجامداوە و دواتر کە گەڕاوەتەوە بۆ هۆتێل ئیحرامی بەستووە و ویستویەتی بگەڕێتەوە بۆ کەعبە بەڵام گیانی لەدەستداوە.

باسی لەوەشکرد، لە نەخۆشخانەکانی سعوودیە پێیان راگەیاندنوون کە بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایکردووە و هەر لەوێش بەخاک دەستپێردێت و دوای تەواوکردنی رێکارەکان تەرمەکەیان رادەستدەکرێتەوە و لەوێ نوێژی لەسەر دەکرێت.

فەرمان ئەحمەد خاوەنی ئەو کۆمپانیایەی کە عەمرەکارەکە لەگەڵیدا رۆشتووە بە 964ی راگەیاند، ناوی ئەو عەمرەکارە خالید عەبدوڵایە و ئەو زانیاریەی لای ئەوانە بەهۆکاری جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.

لەدوو رۆژدا دوو عەمرەکاری کورد گیانیان لەدەستدا

لەدوو رۆژدا دوو عەمرەکاری کورد گیانیان لەدەستدا