هۆکارەکەی بزانە
بازاڕی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە تەواو کز بووە
964+
محەمەد عومەر
ساڵانی پێشوو لەم کاتەدا بەهۆی نزیکبوونەوەی سەری ساڵ و ساڵی نوێ بازاڕی ئۆتۆمبێل جمەی دەهات بەڵام ئەمساڵ بە پێچەوانەوەیە.
پەیامنێری 964 چووەتە پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە و فرۆشیارەکان باسی کزی بازاڕ دەکەن و بۆ چەند هۆکارێک دەیگەڕێننەوە.
یەکێک لە فرۆشیارەکان دەڵێت، ساڵانی تر لەم کاتەدا رۆژانە 10 گرێبەستیان دەکرد ئێستا هەفتەی دوو بۆ سێ گرێبەست دەکەن.
ئەو فرۆشیارە هۆکارەکەی بۆ ناجێگیری نرخی دۆلار و دواکەوتن و وەرنەگرتنی موچە دەگەڕێنێتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی