پەلاماری چەند گەنجیکی کوردیان دابوو

تۆمەتباری سەرەکی هێرشەکەی بەردەم پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرا

964+

فەهمی نەبی

پۆلیسی کەرکوک رایگەیاندووە، تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەی بەردەم پارێزگای کەرکوکیان دەستگیرکردووە، کە پەلاماری چەند هاوڵاتییەکی کورد دەدەن و زامداریان دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، دوای بەدواداچوونی ورد توانیویانە ئەو تۆمەتبارە سەرەکیەکەی ئەو هێرشە دەستگیربکەن.

شەوی 18ی مانگ چەند گەنجێک کە جلی کوردیان لەبەر بوو، لەبەردەم پارێزگای کەرکوک لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشیان کرایەسەر و بریندار کران.

عەبدوڵا محەمەد تەمەن 23 ساڵ، یەکێک لەو گەنجانەیە کە ئەو شەوە هێرشی کراوەتە سەر، رۆژێک دوای هێرشەکە بۆ 964 ورد و درشتی پەلاماردانەکەی گێڕایەوە.

ئەو گەنجەی لە کەرکوک هێرشی کرایە سەر قسە بۆ 964 دەکات

ئەو گەنجەی لە کەرکوک هێرشی کرایە سەر قسە بۆ 964 دەکات

پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، لە پرۆسەی دەستنیشانکردنی کەسانی ناو هێرشەکە بەردەوامن، و بەزوویی هەمویان دەستگیردەکرێن، پۆلیس ئەوەشی وتوە، “لە کەس قبوڵ ناکرێت تەبایی نێوان پێکهاتەکانی شاری کەرکوک تێکبدات”.

یەکێک لەو کەسانەی وێنەى سەدامى بەرزکردەوە دەستگیرکرا

یەکێک لەو کەسانەی وێنەى سەدامى بەرزکردەوە دەستگیرکرا