10 هاتووەتە عێراق

گەشتیارێکی چینی هاتووەتە گەلی عەلی بەگ و دەڵێت کوردستان زۆر خۆشە

ئاکام ‌غەفور – سۆران

گەشتیارێکی چینی ناوی “جێف”ە، دەڵێت 10 رۆژ دەبێت هاتوومەتە عێراق، ئەمشەو دوا شەوی مانەوەمە لە هەولێر و دەگەڕێمەوە وڵاتەکەم، کوردستان شوێنێکی زۆر خۆشە.

ئەو گەشتیارە دەڵێت، پێچەوانەی ئەو هەواڵانەی لەسەر عێراق بڵاودەکرێنەوە، ئێرە زۆر سەلامەتە.