کارکردان لە یەکێک لە پرۆژەکانی شارەوانی هەولێر.وێنە. سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
بە گوژمەی زیاتر لە 6 ملیار دینار
شارەوانی هەولێر لە هەفتەیەکدا چەند پرۆژەی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە؟
توانا نەقی
شارەوانی هەولێر چالاکی یەک هەفتەی بڵاوکردوەتەوە، بەگوێرەی ئەو چالاکیانە بێت لەماوەی حەوت رۆژی رابردوودا دەیان شەقام قیرتاو کراون و زیاتر لە شەش ملیاریان بۆ خەرجکردووە.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لیستی پڕۆژەکانی هەفتەیەکی بڵاوکردوەتەوە، پرۆژەکان خۆیان لە دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردن و نۆژنەکردنەوەی بەشێک لە بازاڕ و لابردنی زیادڕۆیی و زیادکردنی رێژەی سەوزایی دەبینێتەوە.
کۆی ئەو پرۆژانەی خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە لە ماوەی هەفتەی رابردوو لە هەولێر گوژمەکەی 6 ملیار و 841 ملیۆن و 200 هەزار دینار بووە
ئەو پرۆژانەی کە شارەوانی هەولێر ئاماژەی پێکردوون لە ماوەی یەک هەفتەدا:
– کردنەوەی شەقامە ناوخۆیەکانی (30م، 20م، 15م، 12م ) لە هەشتی حەسارۆک کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە لەسەر داهاتی 100% سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە گوژمەی4 ملیار و 666 ملیۆن و 200 هەزار دینار دینار جێ بەجێ دەکرێت.
– دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامێکی 30 مەتری لەگەڵ دانانی ئاوەڕۆی لوولەیی لە نێوان پێنجی حەسارۆک و شەقامی 120مەتری بە گوژمەی 440 ملیۆن دینار.
– دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردن و کۆنکریت کردنی چەند کۆڵانێک لە هەر یەک لە گەڕەکەکانی توڕەق و مامزاوە بە گوژمەی 295 ملیۆن دینار.
– لە سەر بودجەى پارێزگا و بە گوژمەى زیاتر لە 1 ملیار و 200 ملیۆن دینار پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری، هێلکاری شوێنی تایبەتی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەروەها بە گوژمەی 240 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رێڕەوى نابینایان لە سەنتەری شار بە کۆتاهات.
– لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کۆتایی بە پڕۆسەی خشتەی ناوی خاوەن زەویەکانی قەرەبووی گوندی کۆری هات بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بۆ جێبەجێکردنی وێنەی تۆماری.
– رێکخستنەوەی شۆستەو شەقامەکانی بازاڕ و شوێنەکان و لادانی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی.
– لادانی عەرەبانچی خەڵکی بیانی و بەنگلادیشی لە سەنتەری شار بۆ رەخساندنی کارکردنی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی شارەکەمان.
– زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر.