دیمه‌نێكی ئاسه‌وارى ئاشه‌كه كه له چه‌ند سۆشیاڵ میدیایه‌كی سۆران بڵاوكراوه‌ته‌وه..
"شوێنه‌وار كه‌مته‌رخه‌مه"
شاره‌وانى ئاشێكی سه‌رده‌مى پاشاى گه‌وره سیم ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌دوێنێوه له سۆشیاڵ میدیاى سۆران چه‌ند دیمهنێكى جیاجیا بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌وترێت ئه‌وه ئاسه‌وارى ئاشێكی كۆنى سه‌رده‌مى پاشاى گه‌وره‌ى میرى سۆرانه و فه‌رامۆشكراوه.
به‌پێی دیمه‌نه‌كان ده‌بیندرێت چوارده‌ورى ئه‌م شوێنه‌واره پڕه له زبڵ و خاشاك .
964 ئه‌م پرسه‌ى گه‌یانده چیایی محه‌مه‌د سه‌رۆكى شاره‌وانى رواندز و ئه‌ویش پشتڕاستى كرده‌وه كه ئه‌و شوێنه‌واره ئاشتێكى ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه‌و مێژووهكگهى بۆ ساڵى 1826 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌كه‌وێته خوار گوندى كاولۆكانى سه‌ر به رواندز و نزیك رووبار‌ى ئه‌م گونده.
چیایی به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ به‌هۆى بارانه‌وه نه‌یاتوانیوه تیمه‌كانى پاككردنه‌وه بنێره لاى ئه‌و شوێنه‌واره.
وتیشی “له سبه‌ینێوه چوارده‌ورى ئه‌و شوێنه‌واره پاكده‌كرێته‌وه و سیم ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى چیدی زبڵ و خاشاك له‌و شوێنه فڕێ نه‌درێت”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى، ره‌خنه‌ى له شوێنه‌وارى سۆران گرت كه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و شوێنه‌واره دێرینانه تۆمار بكه‌ن و بپارێزن.