یارییەکی پێشووی نێوان ئارسیناڵ و لیڤەرپوول. فۆتۆ: ئاژانسەکان
پرێمەرلیگی ئینگلیزی
کێ دەبێتە پاڵەوانی وەرزی زستان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له لووتكه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 18ی پرێمه‌رلیگی ئینگلته‌را، لیڤه‌رپوول و ئارسیناڵ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، لیڤه‌رپوول به بردنه‌وه ده‌توانێت پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی بگرێت.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی لیڤه‌رپوول “ئه‌نفێڵد” ده‌كرێت و یۆرگن كلۆپ یاریزانه‌كانی تیپه سووره‌كه، ئامانجیان ئه‌وه‌یه ئارسیناڵ له پله‌ی یه‌كه‌م ده‌ربكه‌ن و خۆیان شوێنه‌كه‌یان بگرنه‌وه.
ئارسیناڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه به 39 خاڵ و لیڤه‌رپوولیش سێیه‌مه به 38 خاڵ، له نێوانیشیاندا ئه‌ستۆن ڤێللا هه‌یه، كه ئه‌ویش 39 خاڵی هه‌یه، به‌ڵام یاریی خۆی له‌م گه‌ڕه‌دا شه‌وی رابردوو ئه‌نجام دا.
لیڤه‌رپوول له 10 یاریی رابردووی له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ له یاریگه‌ی خۆیدا، نه‌دۆڕاوه، 7 بردنه‌وه و 3 یاری یه‌كسان بووه.
لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی خۆیدا به‌هێزه، به جۆرێك له 50 یاریی رابردوودا له یاریگه‌ی خۆی ته‌نیا یه‌ك یاری دۆڕاوه، له 20 یاریی رابردووش‌دا نه‌دۆڕاوه.
ئارسیناڵ له 15 یاریی رابردوویدا له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول، نه‌یتوانیوه پارێزگاری له گۆڵه‌كه‌ی بكات و 43 گۆڵی لێكراوه.
كێ ده‌بێته پاڵه‌وانی زستان؟
یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه، له دواگه‌ڕی قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌ڕێوه‌ده‌چن و به پێی مێژووی خوله‌كه‌ش، زۆرترین جار ئه‌و تیپانه‌ی بوونه‌ته پاڵه‌وانی قۆناغی یه‌كه‌م “پاڵه‌وانی وه‌رزی زستان”، له كۆتاییدا بوونه‌ته پاڵه‌وانی وه‌رزه‌كه، به جۆرێك لە 124 وەرزی پێشووی خولی ئینگلیزی‌دا، ئەو تیپانەی لە ماوەی کریسمسدا لە پێشەنگی ریزبەندیدا بوون، لە 56 بۆنەدا سەرکەوتوو بوون لە بردنەوەی نازناوەکە بە رێژەی 45%.
خشته و كاتی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
وێست هام یونایتد – مانچێستەر یونایتد 03:30
فولهام – بێرنلی 06:00
لۆتن تاون – نیوکاسڵ یونایتد 06:00
مانچێستەر سیتی – برینتفۆرد 06:00
نۆتینگهام فۆریست – بۆرنمۆس 06:00
تۆتێنهام – ئێڤرتۆن 06:00
لیڤەرپوول – ئارسیناڵ 08:30.