کردنەوەی مەنهۆڵەکان لە لایەن شارەوانیی هەولێر. فۆتۆ: شارەوانی یەک
بارانە
به‌م به‌یانییه تیمه‌كانی شاره‌وانی له هه‌ولێر كه‌وتنه ئاماده‌باشییه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ره‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی شاره‌وانیی یه‌ك له هه‌ولێر كه‌وتنه‌خۆ بۆ رێگریكردن له دروستبوونی لافاو.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له سنووری شاره‌وانیی یه‌ك، تیمه‌كانیان به‌م به‌یانییه سەرقاڵی کردنەوە و خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن بوون لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەدا، ئه‌مه‌ش لە پێناو پێش‌گرتن لە کۆبوونەوەی ئاو و کەمکردنەوەی مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، سەرەڕای ئەوەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی دیکەی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، ئێستا لە ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
كاره‌كانی شاره‌وانی یه‌كی هه‌ولێر ناوچه‌كانی ناوبازاڕ و سی مه‌تری و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئیسكان و سه‌یداوه ده‌گرێته‌وه.
به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا تا دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات شاره‌وانییه‌كان له ئاماده‌باشیدابن بۆ ئه‌گه‌ری لافاو.