نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن
سێ کیلۆ بورغو و كلیل لە گه‌ده‌ی نه‌خۆشێكدا دەرهێندران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە نەخۆشخانەیه‌كی شارى ئه‌هواز له ئێران تیمێكی پزیشكی سێ کیلۆ بورغو و كلیل و پارچه ئاسنیان لە ناو گەدەی نەخۆشێکدا دەرهێناوه.
د. ئه‌حمه‌د ره‌زا موهته‌دى ئه‌فزود، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمام خومه‌ینى ئه‌هواز له پارێزگاى خوزستان به میدیاكانى ئێرانى راگه‌یاندووه، له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكانییه‌وه، نه‌شته‌رگه‌رى بۆ نه‌خۆشێك كراوه، جگە لە بورغو و كلیل، بەرد و چەند پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاسنیان لە ناو گه‌ده‌ی دەرهێنراوه.
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ى به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن ناوبردووه.
ئه‌گه‌رچی به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه بارى ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌كه جێگیره، به‌ڵام ئاشکراى نەکردووە کە چۆن ئەم هه‌موو ئاسنە چووەتە ناو گه‌ده‌ی نەخۆشەکەوە.