ڤالان کەمال وادەڵێت
” بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانمان لە پلات فۆڕمەکان سوودی مادی نییە”
964+
پەری ساڵح
گۆرانیبێژی لاو ڤالان کەمال پاش بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکەی بەناوی “ملوانکە”، کلیپ بۆ چەند تراکێکی ئەلبومەکەی دەکات و بەمزوانەش دەیخاتە یوتوبەوە.
بەرلە نزیکەی سێ مانگ ڤالان کەمال یەکەم ئەلبومی بڵاوکردەوە لە رێورەسمێکی تایبەتدا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی “لە تەواوی پلات فۆرمەکان تراکەکانی ئەلبومەکەم بەردەستە و بەمزوانەش دەیخەمە یوتوبەوە بۆ تەواوی هەوادارانم، هۆکاری دواکەوتنیشی دروست کردنی کلیپ بوو بۆ هەندێک لە تراکەکان”
هاوکات باس لەوە دەکات کە پلات فۆرمەکان قازانجێکی زۆری بۆ هونەرمەند تێدانییە و تەنها لەبەر خۆشەویستی خەڵکە.
ڤالان کەمال یەکێک بوو لە بەشداربووانی پرۆگرامێکی دەنگ خۆشی کوردستان و پلەی دووەمی بەدەستهێنا، جگە لە ئەلبومەکەی خاوەنی چەند بەرهەمێکی جیایە .