گەنجێکی دهۆک بەخۆڕایی خواردن دەداتە کرێکاران
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
لە دهۆک گەنجێک هەموو رۆژانی پێنجشەممە لە گۆڕەپانی کرێکاران بە خۆڕايی خواردن دەداتە کرێکاران.
چەند ساڵێکە هەموو پێنجشەممەیەک خواردنی 350 بۆ 500 کرێکار لەسەر حسابی گەنجێکە بەناوی کاروان مێسکی.
ئەو گەنجە بە 964ـى وت “خۆم کەرەستەی بیناسازی دەفرۆشم، چەند ساڵێکە هەموو پێنجشەممان خواردنی بێبەرامبەر دەدەمە کرێکاران”.
کاروان باسی لەوەشکرد کە ئێستا هەر خۆی نییە، بەڵکو چەند خێرخوازێکی دیکەش بەشدارن لەم کارە و خواردن دەهێنن بۆ کرێکاران.
پێداچوونەوە: موحسین عومەر
+4