بەرپرسێکی باڵای حەماس دەڵێت

“ئامادەنین هیچ دیلێکی ئیسرائیلی ئازاد بکەین”

+964

ژووری هەواڵ

بەرپرسێکی باڵای حەماس دەڵێت: ئامادەنین هیچ دیلێکی ئیسرائیلی ئازاد بکەین تا ئەو کاتەی ئیسرائیل دوو مەرجە سەرەکییەکەمان جێبەجێ نەکات، مەرجەکان بریتین لە راوەستانی بۆردومان بۆ سەر غەزەو رێگەدان بە هێنانە ژوورەوەی کۆمەک و هاوکاری زیاتر.

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: ئیسرائیل فەرمانی بەخەڵکی ناوچەیەکی بەرفراوانی خانیونس کردووە کە دەست بەجێ چۆڵی بکەن، ئەو ناوچەیە نزیکەی چارەکە ملیۆنێک خەڵک تێیدا نیشتەجێن.

سوپای ئیسرائیل ئاگانامەیەکی بۆ جووەکانی نزیک لە غەزە بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: هەموو ئەوانەی ماڵیان دەکەوێتە چوار کیلۆمەتر لە دووری سنوری غەزە، دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە: لە کۆبوونەوەی حکومەتی ئیسرائیل وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆکی ئەرکانی سوپا بووەتە ناکۆکییان لەسەر سزادانی چەند سەربازێک لەبەر ئەوەی سوکایەتییان بە مزگەوتێک کردووە.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە: چەند ڤیدیۆیەک کە تازە ئاشکرا دەبن دەریدەخات بەشێکی زۆری جووە کۆمەڵگا نشینەکان لە رۆژی حەوتی ئۆکتۆبەر بە بۆردومانی فڕۆکە و تانکە ئیسرائیلییەکان کوژراون.

سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی هێرشەکانی سەر غەزەوە دەڵێت: دژایەتیکردنی تیرۆر مانای ئەوە نییە تەڕو وشک پێکەوە بسوتێنرێت و هەموو شتێک خاپوور بکرێت.